Error: No articles to display

ڕاگه‌یاندنى کۆشکى سپى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌ى نێوان ترامپ وئۆردۆغان

کانونی یەکەم 15, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ڕۆژى هه‌ینى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا ئه‌نجامدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ کۆشکى سپى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند: "هه‌ردوو سه‌رۆک باسیان له‌و بابه‌تانه‌ کردووه‌ که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ردوولایانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ نیگه‌رانیـیه‌ ئاسایشیـیه‌کانى تورکیا و ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا و شه‌ڕى دژى تێرۆرزم. هه‌ردوو سه‌رۆک قایلبوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هه‌ماهه‌نگى بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌ ئاسایشیـیه‌کانمان له‌ سوریا."

جێى ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆکى تورکیا ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ وتى له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنى له‌شکرى له‌ دژى هێزه‌ کوردیـیه‌کانى سوریا ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن.

به‌ڵام شان ڕۆبه‌رتسن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند هه‌ر کردارێکى له‌شکرى تاک لایه‌نه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر چ لایه‌نێکه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت له‌ باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، به‌ تایبه‌تى که‌ ڕه‌نگه‌ سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریکایى لێبن یان له‌و نزیکانه‌ بن، جێى نیگه‌رانى زۆره‌، بۆیه‌ هه‌ر کردارێکى له‌و جۆره‌ جێى قبوڵ نیـیه‌.