Error: No articles to display

په‌نابه‌رێکى کورد پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بى

کانونی یەکەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى زه‌ئه‌یجى ئوسترالیى ناوى ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ى بڵاوکرده‌وه‌ له‌ ئوسترالیا که‌ پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرانى ویلایه‌تى ڤیکتۆریاى ئه‌و ووڵاته‌ که‌ له‌ناویاندا ناوى په‌نابه‌رێکى کورد هه‌یه‌.

به‌هرۆز بوچانى، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌یه‌ که‌ به‌ کتێبێک که‌ تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ چه‌ندین ژانرى ئه‌ده‌بى به‌شدارى کردووه‌ و پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌و یه‌کێک له‌و خه‌ڵاتانه‌.

به‌رهه‌مه‌که‌ى بوچانى که‌ به‌ ناونیشانى " هیچ هاوڕێیه‌کمان نیه‌ جگه‌ له‌ چیاکان" باس له‌ یاده‌وه‌رییه‌کانى خۆى ده‌کات له‌ سه‌ره‌تاى ژیانییه‌وه‌ هه‌تا ژیانى پڕ له‌ کاره‌ساتى له‌ که‌مپه‌کانى دوورگه‌ى مانوس که‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دان په‌نابه‌رى تر ده‌ستبه‌سه‌رن.

به‌هرۆز بوچانى ، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌ و یه‌کێکه‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ى که‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکه‌ن، به‌ڵام ده‌ستگیر کراون و ڕه‌وانه‌ى که‌مپه‌کانى دوورگه‌ى ناورۆ و مانوسى پاپانیوگینیا کراون و به‌پێى یاسا تونده‌کانى ئوسترالیا دژى کۆچبه‌رانى ده‌ریایى نایاسایى ، هه‌رگیز مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا وه‌رناگرن.