تره‌مپ سوره‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌

کانونی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

دۆنلد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی كاتێك بومه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داعش له‌ به‌هێزبووندا بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكشكاوه‌.

تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو باكووری سووریای بۆ وڵاتانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌تیش توركیا جێهیشتووه‌ و ده‌ڵێت: "وڵاتانی ناوچه‌كه‌، وه‌كو توركیا، ده‌بێت بتوانن به‌ ئاسانی كۆنتڕۆڵی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌".

له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ناره‌زای زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنا له‌ ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

ئه‌مڕۆ بریت مه‌كگورد نێرده‌ی تایبه‌تی ترامپ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی به‌ داعش ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌