Error: No articles to display

به‌ گومانی بۆمب فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام داخرا

کانونی دووەم 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌موو جیهان هاوڵاتیان سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێرانی سه‌ری ساڵبوون و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ هه‌موو وڵاتان خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌خوازراو.

 به‌ گومانی بونی بۆمب له‌ فرۆكه‌خانه‌ی شیفول له‌ ئه‌مستردام به‌شێك له‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ داخرا.

ته‌رمیناڵی فرۆكه‌خانه‌ی شیفول له‌ ئه‌مسته‌ردامی هۆڵندا داخرا به‌ گومانی ئه‌وه‌ی كه‌ پیاوێك به‌ زمانی عه‌ره‌بی هاواریكردووه‌ بۆمبم پییه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاواركردنه‌دا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كه‌ به‌شێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌یان داخست بۆ دڵنیا بوون و پاراستنی گه‌شتیاران له‌ ڕووداوی نه‌خوازرا.