Error: No articles to display

به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌

کانونی دووەم 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە و له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا نزیكه‌ 70 به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.
دانا وایت، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە و چووە ریزی بەرپرسە ناڕازییەکانی ئەمەریکا.
دانا وایت، له‌ تویتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ پێزانینم بۆ ئەو هەلە هەیە کە پێمدرا تاکو لەگەڵ وەزیر ماتیس خزمەت بکەم. ئەوە شەرەفەمە بۆ من. 
له‌ تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو بە دڵێکی گرانەوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش کردووە.
لە ماوەی دوو ساڵدا نزیكه‌ 70 بەرپرسی باڵای كابینەكەی ترامپ دەستیان لە كاركێشاوەتەوە لە نێویاندا هه‌ریه‌كه‌ وەزیری دەرەوە و وەزیری ناوخۆ و وەزیری داد و وەزیری كاروباری جەنگاوەران وەزیری تەندروستی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی ناو خۆ و ماتیسی وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژی داعش ) ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری باڵای ئه‌مریكا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكا هیچ كات وا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ڕووینه‌داوه‌ له‌ نێو به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌. 
به‌شێك له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناكۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ترامپ.