ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
ریکلامی بازرگانی

ئه‌مرۆ ئه‌ندامانی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دیاریكرا

کانونی دووەم 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 1ی كانونی دووه‌می 2019 ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و كۆماری دۆمه‌نیكان و ئه‌نده‌نوسیا و باشووری ئه‌فریقا ده‌ستنیشان كران له‌ لیستی ئه‌ندامانی ناهه‌میشه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.

ئه‌مرۆ كۆتایی هات به‌ ئه‌ندامێتی ناهه‌میشه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌ركه‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌سوبیا و كاخستان و بۆلیڤیا و سوید و هۆڵندا.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی 15 ئه‌ندامی هه‌یه‌ 5 له‌ ئه‌ندامه‌كانی هه‌میشه‌ین بریتین له‌ ( ڕوسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و چین ) ئه‌ندامه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌وریه‌ و كاتییه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ .

له‌ 8ی حوزه‌یرانه‌وه‌ ئه‌لمانیا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌ ماوه‌ی 2019_2020.

به‌رلین ڕایگه‌یاند له‌ دوای به‌ ئه‌ندامبونی ناهه‌میشه‌یی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌ته‌كانی نزیكه‌ له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌