Error: No articles to display

سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج خۆشگوزه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ له‌ دایكبونی منداڵ

کانونی دووەم 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ نه‌رویج داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت منداڵی زیاتر بخه‌نه‌وه‌ به‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌.
ئیرنا سۆڵبێرگ، سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە وتارێکدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ بەردەوامبوونی خۆشگوزەرانی، پێویستە هاوڵاتیانی نه‌رویج  منداڵی زیاتر بخەنەوە.
هێماشی بۆ ئه‌وه‌ كرد ئامارەکانی دایکانی نەرویجی بە تێکڕای 1.6 منداڵیان خستووەتەوە وە پێویستە هەر خێزانێک دوو منداڵ بخەنەوە و وتیشی  خۆشگوزەرانی نەرویج پەیوەندی بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەوە هەیە، ئەگەر ژمارەی باجدەر کەمببێتەوە کاریگەریی خراپی دەبێت له‌ سه‌ر دانیشتوانی وڵات.