ئافره‌تێك له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا بوو به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا

کانونی دووەم 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

نانسی پیلۆسی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.

نانسی پیلۆسی، له‌ دایكبووی ساڵی 1940ـه‌ له‌ پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و بۆ دووه‌مجاره‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

نانسی پیلۆسی ته‌نها ئافره‌ته‌ بوبێته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا .

پیلۆسی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی 5 منداڵه‌.

له‌ ئیستادا به‌ یه‌كێك له‌ ڕكابه‌ره‌كانی دۆنالد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت.

پیلۆسی جاری یه‌كه‌م له‌ ساڵانی 2007 تاكو 2011، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه‌ و ئه‌مڕۆش بۆ جاری دووه‌م بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و ده‌نگی 220 نوێنه‌ری دیموكراتخوازه‌كانی به‌ده‌ستهێنا .

 پارتی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی 2018، توانییان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێنن و له‌ كۆی 435 كورسی 235 كورسییان به‌ده‌ستهێنا، له‌ به‌رامبه‌ردا كۆمارییه‌كانی زۆرینه‌یان له‌ ده‌ستداو  ئێستا ته‌نها خاوه‌نی 200 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن.

ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ له‌ هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران پێكدێت، به‌سه‌ر هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراتخوازه‌كان دابه‌ش بووه‌، ئه‌نجوومه‌نی پیران كۆمارییه‌كان، كه‌ پارته‌كه‌ی تره‌مپن، زۆرینه‌ن و له‌ كۆی 100 كورسی، 53 كورسییان هه‌یه‌ و دیموكراتخوازه‌كانی خاوه‌ن 47 كورسی.

هه‌رچی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌، دیموكراتخوازه‌كان به‌ 235 كورسی زۆرینه‌ن و كۆمارییه‌كان خاوه‌ن 200 كورسین.