Error: No articles to display

له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌شتنی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاگیرا

کانونی دووەم 10, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی داواكردنی زیادكردنی موچه‌كانیان پاسه‌وانانی فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌ڵمانیا مانیانگرت لة سةركارةكانيان و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كان ڕاگیرا.‌

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌ خانه‌كانی ئه‌ڵمانیان ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجامنه‌درا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان ئه‌مرۆ زیاتر له‌ 800 گه‌شتی ئاسمانی له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامنه‌درا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌فته‌یه‌دا بۆ جاری سێهه‌م مانیانگرت له‌ سه‌ر كاره‌كانیان.