مێركڵ : به‌رپرس نین له‌ تاوانه‌كانی نازیه‌كان

کانونی دووەم 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نگیلا میركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك گه‌شته‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یونان ڕایگه‌یاند به‌رپرس نین له‌و تاوانانه‌ی كه‌ نازیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ یۆنان ئه‌نجامی داوه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا.

میركڵ له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسیس تسبیرای، سه‌رۆك وه‌زیرانی یونان كۆبیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌رووپشتگیریه‌كانی ئه‌لمانیا بۆ یۆنان سودی هه‌ردوو وڵاتی تێدایه‌ .

له‌ ماوه‌ه‌ ڕابردوودا وڵاتی یونان دووجاری قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌هات و حكومه‌ت ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌وڵی ده‌ربازبونی ئه‌و قه‌یرانه‌یه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یانی گرتۆته‌وه‌.

مێركڵ و تسبیرای به‌ربه‌ستی گرژ نێوان دوو وڵاته‌كه‌یان شكان و جه‌ختیان له‌ كه‌شێكی ئارام و په‌یوه‌ندێكی باشیان كرده‌وه‌ له‌ نێوانیاندا.

یونان داوای قه‌ره‌بوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات به‌ هۆی تاوانه‌كانی نازیه‌كان له‌ ساڵانی (1941_1944) ئه‌نجامیداوه‌.