ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس ڕاگه‌یه‌نرا

کانونی دووەم 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رله‌بانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ی كانونی دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا روویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لیكه‌وته‌وه‌.

له‌وباریه‌وه‌ كریستوف كاسته‌ینه‌ر، وه‌زیری ناخۆی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی پاریس دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 47 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

وه‌زیری ناخۆ ئه‌وه‌ی خسته‌روو زیاتر 200 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌شداریانكرد له‌ ڕزگاركردنی هاوڵاتیان و ناوچه‌كه‌یان خاوینكرده‌وه‌