Error: No articles to display

ڕوسیا واده‌ی پێدانی " ئێس 400" به‌ تورکیا ئاشکرا ده‌کات

ئاب 21, 2018
دامه‌زراوه‌ی روسوبوروت ئکسبورت کۆمپانیای ڕوسی هه‌نارده‌کاری چه‌کی ئێس 400 راده‌ستی تورکیا ده‌کات.
 
تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ کڕینی ئه‌وچه‌که‌دا مامه‌ڵه‌به‌ پاره‌ی ناخۆی ڕووسیا بکات له‌ بری دۆلار، ڕوسیاش پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ کردووه‌ ، بڕیاره‌ ساڵی 2019 ئه‌و چه‌که‌ ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت.
 
کڕینی چه‌کی ئێس 400 بوه‌ته‌ هۆی نیگرانی لای ئه‌مریکا و  ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
 
ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی چه‌ک له‌گه‌ڵ روسیا بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا  کارکردن به‌ پێدانی فرۆکه‌ی ئێف 35، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ بوه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی سیاسی و ئابووری له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا.
 
ئێس 400 له‌ چوارچێوه‌ی موشه‌کی پێشکه‌وت و به‌توانایه‌ و توانای وێرانکردن و ئامانج پێکانی هه‌یه‌ له‌ مه‌ودایه‌کی دوور چه‌ند ئامانجێک ده‌پێکێته‌ له‌ یه‌ککاتدا .