ئه‌ڵمانیا به‌پێویسته‌ ده‌زانێ ڕه‌شنوورى جیابوونه‌وه‌ به‌ریتانیا له‌یه‌کێتى ئه‌وروپا کفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێته‌وه‌

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا هایکۆ ماس رایگه‌یاند: پێویسته‌ گفتوگۆ بکرێت سه‌باره‌ت به‌دووباره‌ وتوێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى جیابوونه‌وه‌ى به‌ڕیتانیا له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا به‌مه‌رجێک هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندام له‌ یه‌کێتیه‌که‌ ڕازى ببن له‌سه‌ری.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ که‌ناڵى زێد دى ئێفى ئه‌ڵمانى راگه‌یاندووه‌: " له‌کۆتاییدا پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئێمه‌ دووباره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ پێویستى به‌ ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌کێتییه‌که‌ هه‌یه‌، واته‌ هه‌مووان به‌شدارى له‌وه‌دا ده‌که‌ن. ده‌بێت ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ین."

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا ماس وتى: قورسه‌ بیهێنیته‌ پێش چاوت دووباره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنى جیابوونه‌وه‌ى به‌ڕیتانیا له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا بکه‌یته‌وه‌.

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕاوێژکارى ئه‌ڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌یدا وتى :" ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ ناکرێت دووباره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌."

 

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا