Error: No articles to display

ئه‌مه‌ریکا : ئه‌گه‌ر ڕوسیا ڕه‌فتاره‌کانى نه‌گۆڕێت سزاى زیاتر ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ریدا

ئاب 21, 2018
دوو به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئه‌مه‌ریکادا وتیان واشنتن ئاماده‌یه‌ سزاى دارایى زیاتر بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ڕوسیادا ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاره‌کانى نه‌گۆڕێت.
 
دوو به‌رپرسه‌که‌ وتیشیان هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆته‌ هۆى ڕاگرتنى کۆمه‌ڵێک گرێبه‌ستى چه‌کى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیادا.
 
کریستۆفه‌ر فۆردى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا و سیگاڵ ماندلکه‌رى بریکارى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ بۆ کاروبارى تیرۆر و تاوانى دارایی، له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى سیناتدا گه‌واهیان دا، دانیشتنه‌که‌ش سه‌باره‌ت به‌ ئاسه‌وارى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا بوو بۆ سه‌ر ڕوسیا.
 
جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاى سه‌پاند به‌سه‌ر دوو کۆمپانیا و دوو که‌سى دیکه‌دا که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ کۆمپانیاى ده‌یڤته‌کنۆسێرڤسه‌وه‌ هه‌بووه‌، ئه‌م کۆمپانیایه‌ پێشتر ئه‌مه‌ریکا سزاى سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ریدا. وتیشى دوو کۆمپانیاکه‌ یه‌کێکیان ڤیلا مارینه‌ که‌ بنکه‌که‌ى له‌ سان پیته‌رسبێرگى ڕوسیایه‌ و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان لاکنۆ ئێس ئاێ‌ ئۆیه‌ که‌ بنکه‌که‌ى له‌ سلۆڤاکیایه‌.
 
 
 
 
 
 
 
 
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا