نرخى نه‌وتى خاوى برێنت رووى له‌ دابه‌زینه‌

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


نرخى خاوى برێنت له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا، رووى له‌ دابه‌زین کرد و هه‌ر به‌رمیلێک به‌ ٦٠ دۆلار و ٩٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.

به‌ هۆى زیادبوونى ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریکا، نرخى خاوى برێنت له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا، رووى له‌ دابه‌زینى کرد.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ى زانیارییه‌کانى وزه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو که‌ ئاستى به‌رهه‌مى وڵاته‌که‌ى له‌ نه‌وت له‌ میانى هه‌فته‌ى رابردوودا، به‌ ١١ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێکدا زیادیکردووه‌.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ کاتژمێر 7:33 نرخى خاوى برێنت له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا، به‌ڕێژه‌ى 0.57% دابه‌زینى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 60 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.

به‌هه‌مان شێوه‌ نرخى خاوى ئه‌مریکا له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا، به‌ڕێژه‌ى 0.80% دابه‌زى و هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 51دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.