له‌ دوای زیاتر له‌ چوار مانگ حكومه‌ت له‌ سوید پێكده‌هێنرێت

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

دوای ١٣١ ڕۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ جارى دووەم سەرۆک وەزیرانی پێشوو ڕاسپێردرا.

بۆ جارى دووەم و دوای زیاتر لە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى سوید، ئەمڕۆ هەینى 18ی كانونی دووه‌م ستیەفان لوێڤیەن کە سەرۆک وەزیرانى پێشووى ئەو وڵاتە بوو ڕاسپێدرا حكومەت پێكبهێنێت.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانى هەڵبژێردراوى سوید ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو ناوى کاندیدانى حکومەتەکەى ڕابگەیەنێت کە تەنها حزبی سۆشیال دیموکرات و حزبى ژینگە پێکهاتەى حکومەتەکە دەبن.

هۆکارى دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەتى سوید دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى ئەو وڵاتە کە هیچ پارتێک زۆرینەى کورسییەکانى پەرلەمانى ئەو وڵاتەى بەدەست نەهێنا، هاوکات هۆکارى هەڵوەشانەوەى بەرەى بەرهەڵستکارانیش بوو کە ماوەى ١٤ ساڵە هاوپەیمانن.

ستیەفان لوێڤیەن سەرۆک وەزیرانى پێشووى سوید ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی سوید له‌ دایك بووی ساڵی 1957.