ترامپ بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى کاره‌کانى حکومه‌ت پێشنیار پێشکه‌شى دیموکراته‌کان ده‌کات

کانونی دووەم 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ وته‌ى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا به‌ په‌سندکردنى ئه‌و پێشنیاره‌، ڕاگرتنى کاره‌کانى حکومه‌ت کۆتایى پێدێت و هه‌ر دووک پارتى بۆ چاکسازى یاساکانى کۆچبه‌رى ده‌توانن هه‌نگاوبنێن.

دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ ماوه‌ى وتارێکى له‌ کۆشکى سپى پێشنیارى به‌ دیموکراته‌کانى کۆنگرێس کرد که‌ دابینکردنى بودجه‌ى سنوری، درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى منداڵانى کۆچبه‌رانى ناسایى ناسراو به‌ داکا په‌سند بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کۆتایى به‌ ڕاگرتنى کارى حکومه‌ت بێنن.

کاردانه‌وه‌ى دیموکراته‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕوانى ده‌که‌ن له‌ پێشدا کارى حکومه‌ت ده‌ستپێبکاته‌وه‌، پاشان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ى دیوارى سنورى وتووێژ بکه‌ن.

تڕامپ ئێواره‌ى شه‌مه‌ له‌ کۆشکى سپى وتی: ته‌رخانکردنى 800 ملیۆن دوڵار بۆ کومه‌کى مرۆڤ دۆستانه‌، 805 ملیۆن دوڵار بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌نگ و موخه‌ده‌رات له‌ سنووره‌کانمان، ڕاکێشانى هێزى زیاتر له‌ سنووره‌کان و دیاریکردنى ٧٥ دادوه‌ر بۆ پێداهاتنه‌وه‌ به‌ ده‌ورى 900 هه‌زار په‌روه‌نده‌ له‌ سنورى ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌و پێشنیارانه‌ن که‌ پێشکه‌شم کردوون.

ئه‌و هه‌روه‌ها پێشنیارى کرد که‌ دۆخى ده‌ورى 700هه‌زار له‌ منداڵانى ئه‌وانه‌ى نایاسایى هاتوونه‌ ولات، و ده‌ورى 300 هه‌زار له‌ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ به‌ شیوه‌ى یاسایى بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م ده‌توانن بمێننه‌وه‌، هه‌تا سێ ساڵى دیکه‌ درێژتر بکرێنه‌وه‌.

ئه‌و گوتى که‌ ئه‌مه‌ریکا کۆچبه‌رانى یاسایى په‌سند ده‌کات و له‌ نێو دانیشتوانى ئه‌مه‌ریکا به‌ گوێره‌ى پێشینه‌کانیان جیاوازیان بۆ دانانێت.

ئه‌و گوتى ڕیبازى کۆچبه‌رى ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌کى درێژ که‌م و کووڕى تێدابووه‌ و ئه‌مه‌ریکا ئێستا ئاکامى کاره‌ساتبارى ئه‌و ڕیبازه‌ ده‌بینێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختى کرد که‌ ئه‌مه‌ریکا ئێستا له‌ گه‌ڵ قه‌یرانى مرۆڤایه‌تى و ئاسایش له‌ باکورى ولات دا به‌ره‌وروویه‌ و هه‌زاران منداڵ و ژن له‌ لایه‌ن قاچیانى مرۆڤه‌وه‌ که‌ڵکى خراپیان لێوه‌رده‌گیرێن. ئه‌و گوتى به‌نگ و موخه‌ده‌راتێکى زۆر له‌ سنوورکانى باشوور ڕا بۆ نێو ئه‌مه‌ریکا دێت و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى ڕووخێنه‌رى ده‌بێت.

ئاماژه‌شى پێدا که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان دا به‌ڵێنى دابوو که‌ ئه‌و قه‌یرانانه‌ چاره‌سه‌ربکات و به‌ به‌ڵێنى خۆى وه‌فاداره‌.


به‌ گوێره‌ى ئاسۆشێتدپرێس، نانسى پێلۆسى ڕێبه‌رى زۆرینه‌ى دیموکرات له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گوتى ڕاپۆرته‌کانى سه‌ره‌تایى سه‌باره‌ت به‌ پێشنیارى سه‌رۆک ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ پێشنیاره‌کانى له‌ ئه‌و چه‌شنه‌ نین که‌ په‌سند بکرێن.

خانمى پێلۆسى له‌ وه‌ڵامى خۆى دا گوتویه‌تى که‌ دیموکراته‌کان جه‌خت له‌ سه‌ر ده‌زگاکانى ئه‌و تۆ ده‌که‌ن که‌ بتوانن بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌نگ و موخه‌ده‌رات یاریده‌ده‌ر بن و ڕیگاى نایاسایى بۆ ده‌ربازبوون له‌ سنوور بگرن.

هه‌روه‌ها گوتیشى که‌ دیمۆکراته‌کان ئه‌و حه‌وتوه‌ شه‌ش گه‌ڵاڵه‌ پێشکه‌ش ده‌دکه‌ن که‌ ئه‌گه‌ر کۆمارییه‌کان ده‌نگیان پێبده‌ن، ئه‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌ک بۆ وتووێژ بێت.

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا