Error: No articles to display

ژماره‌ی قوربانیه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لیبیا به‌رزبویه‌وه‌

ئاب 23, 2018

 

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ هێرشی چه‌کدارى کرایه‌ سه‌ر خاڵێکى ئاسایش له‌ خۆرهه‌ڵاتى ته‌رابلوسى پایته‌ختى لیبیا.
 
محه‌مه‌د بو حجر، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش ڕایگه‌یاند ژماره‌ى قوربانیانى هێرشه‌که‌ى به‌رزبویه‌وه‌ بۆ 7 کوژراو 10 بریندار.
 
وتیشى هێرشه‌که‌ کرده‌وه‌ى تیرۆریستى بووه‌ و ترۆریستێک کوژراوه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌رى ته‌دروستى بۆ له‌ 10 برینداره‌کان کراوه‌ و هه‌ندێک له‌ برینداره‌کان به‌ سه‌ختى برینداربوون.
 
محه‌مه‌د بو حجر هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات گه‌ڕان و پشکنین به‌رده‌وامه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه‌که‌ ئه‌مرۆ و تائێستا ناسنامه‌ى هێرشکاره‌که‌ دیار نییه‌ و هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیاریه‌تى هێرشه‌که‌ى نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ .