ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به‌ هاوپه‌یمانی نوێ هه‌یه‌

کانونی دووەم 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌ی ئابووری داڤوس ڕایگه‌یاند درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ واشتۆن گفتوگۆی له‌گه‌ل چه‌ند وڵاتێك كردووه‌.

پۆمپیۆ له‌ رێگه‌ی وتارێكی ڤیدیۆیی به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس كرد، وتی چه‌ند به‌شێكی ئه‌و پلانه‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ باسكردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی له‌ گه‌شته‌كه‌مدا بۆ رۆژهةڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ هه‌ر وڵاتێك و له‌ دیداره‌كانمدا له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كان، سووربوونی ئه‌مه‌ریكامان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خستووه‌ته‌ روو.

مایک پۆمپیۆهێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئەمەریکا پلانی دەستەبەرکردنی ئاشتی لەناوچەکەدا هەیە بۆ ئەوەش پێویستی بەهاوپەیمانی نوێ هەیە. 
وتیشی بەوپێیەی ئەمەریکا دەیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەقامگیریی و ئارامی بمێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەمەریکا هاوپەیمانی نوێی دەوێت