فەنزوێلا په‌یوه‌نده‌ دیبلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگرت

کانونی دووەم 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
فەنزوێلا تەواوی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ڕاگرت.
نیكۆلاس مادورۆ، سەرۆکی فەنزوێلا ڕۆژی چوارشەممە دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان له‌و وڵاته‌دا، بۆ لایه‌نگرانی دوا و رایگه‌یاند، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاڕاگرت..
سه‌رۆكی فه‌نزویلا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌مریكا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای كردووه‌ له‌ دژی حكومه‌ته‌كه‌ی و دوای كرد له‌ ماوه‌ی 72 كاژێردا دبلۆماتكاره‌ ئه‌مریكیه‌كان وڵاتی فه‌نزوێلا به‌ جێبهێڵن.