Error: No articles to display

ئه‌مه‌ریکا: ئه‌بو به‌کر به‌غدادى هیچ کاریگه‌رییه‌کى نه‌ماوه‌

ئاب 23, 2018
ووته‌بێژى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ڕابه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕى دژى داعش ده‌ڵێت ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادى ڕێبه‌رى داعش چیتر کاریگه‌رى نه‌ماوه‌، به‌ تایبه‌تى له‌م کاته‌ى نزیکبووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى ته‌واوى چه‌کدارانى له‌ده‌ست بدات.
 
ئه‌مڕۆ پـێنج شه‌ممه‌ 24 ى ئابى 2018 ،شان ڕاین کۆلۆنێلى ئه‌مه‌ریکایى له‌ لێدوانێکى بۆ ڕۆژنانه‌وانان له‌ ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ووتى "به‌غدادى خۆى که‌سێکى زۆر چاره‌قورس بوو، وه‌ ئێستاش هیچ ڕۆڵى نه‌ماوه‌، بۆیه‌ هیچ گوێ به‌و لێدوانانه‌ ناده‌ین که‌ داعش بڵاویان ده‌کاته‌وه‌."
 
ووتیشی" به‌غدادى هه‌بێت یان نه‌بێت بۆ ئێمه‌ هیچ نیـیه‌، ئه‌وه‌ى ئێستا ئێمه‌ سه‌نگى ده‌خه‌ینه‌سه‌ر تێکشکاندنى دوایـین هێزى داعشه‌."
 
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد داعش له‌ ئێستادا دوایـین کۆمه‌ڵه‌ چه‌کدارى خۆى به‌کارده‌هێنێت، بۆیه‌ هێرشى له‌و جۆرانه‌یان پێ ئه‌نجام ده‌دات که‌ جێى سه‌رنج بن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو وه‌ها نیشانى بدات کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ کاتێکدا وا له‌وه‌دایه‌ به‌ ته‌واوى له‌ ڕووى له‌شکریـیه‌وه‌ شکستبهێنێت.
 
شان ڕاین باسى له‌وه‌ش کرد هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داعش له‌ دوایـین ناوچه‌ى دێر زورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا وه‌ده‌رنێن.
 
جێى ئاماژه‌یه‌ داعش چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر چه‌ندان شار و شارۆچکه‌ى گه‌وره‌ى عێراق و سوریاى له‌ ژێر ده‌ستدا بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کى بچوکى له‌ عێراق سوریا به‌ده‌ست ماوه‌ته‌وه‌.
 
 
 
 
 
 
 
 
ده‌نگى ئه‌مکه‌ریکا