میسر و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌نده‌ ئابوورییه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن

کانونی دووەم 28, 2019

 جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی ، سه‌رۆكی میسر و هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئیمانویل ماكرون واژوی ژماره‌یه‌ك ریكه‌وتنیان كرد له‌ بواری ئابووری  و وه‌به‌رهێنان و زیاد كردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان میسر و فه‌ره‌نسا.

سیسی ڕایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و چوارچێوه‌شدا ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن له‌ بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازراگانی زیاتر و په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی فه‌ره‌نسا و میسر به‌هیز تر ده‌كه‌ین.

ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌كانی فه‌ره‌نسا و میسر له‌ ساڵی 2017 به‌ پێی راپۆرتێك میسر نزیكه‌ی 2.8 ملیار دۆلار بووه‌ و هه‌روه‌ها 2.1 ملیار دۆلار فه‌ره‌نسا هه‌نارده‌ی میسر كردووه‌ .