
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
په‌رله‌مانى ئه‌وروپا دانی‌نا به خوان گوایدۆ وه‌ک سه‌رۆکى شه‌رعى ڤه‌نزوێلا به وه‌کاله‌ت وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواى له هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌کێتى ئه‌وروپا کرد هه‌مان بڕیار بده‌ن.
ئه‌مڕۆ پـێنج شه‌ممه په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپایى به ده‌نگى 439 به‌رامبه‌ر 104 و ده‌نگنه‌دانى 88 په‌رله‌مانتار، پـرۆژه بڕیارێکیان په‌سه‌ندکرد که تیایدا هاتووه خوان گوایدۆ سه‌رۆکى شه‌رعى کۆمارى ڤه‌نزوێلاى بۆلیڤاریـیه به وه‌کاله‌ت و پـشتیوانى ته‌واو له به‌رنامه‌که‌ى ده‌که‌ن بۆ به‌دیهێنانى دیموکراسى ڕاسته‌قینه له وڵاته‌که‌یدا.
په‌رله‌مانتاران که له دانشتنێکى گشتیدا له برۆکسل ئه‌م بڕیاره‌یان په‌سه‌ندکرد، دا‌واشیان له فێدریکا مۆغێرنى بهرپـرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌کێتى ئه‌وروپا کرد یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و دان به خوان گوایدۆ بنێن.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌که‌دا هاتووه خوان گوایدۆ وه‌ک سه‌رۆکى ڤه‌نزوێلا دانى پیاداده‌نێن هه‌تا ئه‌و کاته‌ى هه‌ڵبژاردنێکى سه‌رۆکایه‌تى نوێ ده‌کرێت له دۆخێکى ئازادانه و بێ فرتوفێڵ به ئامانجى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دیموکراسى بۆ وڵاته‌که.
خوان گوایدۆ که سه‌رۆکى په‌رله‌مانه، هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌رده‌م هه‌زاران له لایه‌نگرانى له کهراکاسى پایته‌خت خۆى وه‌ک سه‌رۆکى کاتى ڕاگه‌یاند. پاشان دانى پـیادانرا له لایه‌ن هه‌ریه‌ک له ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، به‌ڕازیل، چیلی، کۆلۆمبیا، کۆستاریکا، گواتیمالا، هندۆراس، په‌نه‌ما، بارگوای، پـیرۆ.
به‌ڵام ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ڕۆژى شه‌ممه مۆڵه‌تى هه‌شت ڕۆژیان به نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆکى مشتومێ له‌سه‌رى ڤه‌نزوێلا داوه بڕیار بدات هه‌ڵبژاردنێکى ئازاد ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دانده‌نێن به خوان گوایدۆ وه‌ک سه‌رۆکى ڤه‌نزوێلا تاوه‌کو ئه‌و به ئه‌رکى ڕێکخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ستێت.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا