ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه‌ به‌هه‌زاران سه‌رباز ڕه‌وانه‌ى سنوورى مه‌کسیک بکات

شوبات 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا ( پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاند به‌نیازه‌ 3750 سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریکى ڕه‌وانه‌ى سنوورى ڕۆژئاواى وڵاته‌که‌ له‌گه‌ڵ مه‌کسیکدا بکات بۆ ماوه‌ى 3 مانگ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى هاوکاریکردنى کارمه‌ندانى گومرگ و پاسه‌وانانى سنوور.

وه‌زاره‌ته‌که‌ وتیشى زیادکرنى ئه‌م هێزه‌ ژماره‌ى گشتى ئه‌و هێزانه‌ زیاد ده‌کات که‌ هاوکارى کارمه‌ندانى گومرگ و پاسه‌وانانى سنوور ده‌که‌ن و ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیکه‌ى 4350 سه‌رباز.

له‌ مانگى 10 ى ساڵى ڕابردوودا وه‌زاره‌ته‌که‌ ڕازیبوو له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنى ئه‌م هێزه‌ بۆ سه‌ر سنوورى مه‌کسیک، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانى خولى نیوه‌ى کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکادا هاتووه‌ ده‌ڵێت هه‌ڵسوڕێنه‌رى کاروباره‌کانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا پاتریک شانه‌هان له‌ 11 ى مانگى یه‌کدا بڕیاریداوه‌ ئه‌و هێزه‌

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا