Error: No articles to display

سه‌رۆکی کۆریای باشوور زیندانی ده‌کرێت

ئاب 25, 2018
دادگای تیاهه‌ڵچونه‌وه‌ی سیئۆل توندترین سزای به‌سه‌ر سه‌رۆکی پێشووی کۆریای باشووردا سه‌پاند .
 
ئه‌مرۆ هه‌ینی دادگای تیاهه‌ڵچونه‌وه‌ی سیئۆل بڕیاریدا به‌ 25 ساڵ زیندانیکردنی بارک غیون ، سه‌رۆکی پێشووی کۆریای باشوورکه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو تۆمه‌تبارکرا به‌ گه‌نده‌ڵی .
 
دوای ئاشکرابوونی لە تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی و هەبوونی پەیوەندی بە ژمارەیەک گروپی بازرگانی گەورەی وڵاتەکەی و وەرگرتنی بەرتیل لێیان، دادگای تێهەڵچوونەوەی سیئۆل سزای زیندانیکردنی سه‌پاند به‌ سه‌ر سه‌رۆکی پێشووی کۆریای باشوور.
 
  بارک غیون  ته‌مه‌نی 66 ساڵه‌ و یەکەم ئافره‌ته‌ کە پۆستی سەرۆکی وڵاتی کۆریای باشووری وەرگرتووە و دوای خۆپیشاندانی ئازاری ساڵی 2017 هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دژی گەندەڵییەکانی ئەو سەرۆکە ، دەستگیرکرا.