مادۆرۆ داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات دژایه‌تی ئه‌مریكا بكه‌ن

شوبات 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رۆكی فه‌نزویلا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات دژایه‌تی ئه‌مریكا بكه‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی فه‌نزویلا .

نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی فەنزویلا ڕایگەیاند ئەمریكا و وڵاتانی تر دەیانەوێت دەستبەسەر فه‌نزیولا بگرن و سامانە نیشتمانیەكەی تاڵان بكەن.
ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو پێویستە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی نامەیەكی كراوە بۆ ئەمریكا بنێرن و تێدا داوای لێبكەن كۆتایی بە دەستوەردان بهێنێت و رێز لەسەروەری ڤەنویلا بگرێت.
دوێنێ ئەمریكا كاروانێك هاوكاری خۆراك و دەرمانی رەوانەی فەنزویلا كردووە، بەڵام هێزەكانی سەر بە حكومەتی كاراكاس لە سەر سنور رێگەی چوونەناوەوەیان پێنادەن