ولیه‌م باڕ پـۆستى وه‌زیرى دادى ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێته‌ده‌ست

شوبات 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئه‌مه‌ریکا ولیه‌م باڕى په‌سه‌ندکرد بۆ گرتنه‌ده‌ستى پـۆستى وه‌زیرى داد، به‌وه‌ش شوێنى جێف سێشنس ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ 7 ى مانگى کانونى یه‌که‌مى ساڵى ڕابردوو ده‌ستبه‌ردارى پـۆسته‌که‌ى بوو.

ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌ به‌ ده‌نگى 54 به‌رامبه‌ر 45 ، ئه‌م بڕیاره‌ى دا که‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌شى زۆرى دیموکراته‌کان له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون.

کۆشکى سپى بڕیاره‌که‌ى به‌ سه‌رکه‌وتن بۆ دادپه‌روه‌رى و سه‌روه‌رى یاسا له‌ ئه‌مه‌ریکا ناودێرکرد.

به‌پـێى وه‌زاره‌تى داد ولیه‌م باڕى ته‌مه‌ن 68 ساڵ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌واشنتنى پایته‌خت له‌ کۆشکى سپى سوێندى یاسایى بخوات.

جێى ئاماژه‌یه‌ ولیه‌م باڕ که‌سێکى کۆماریـیه‌ و له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆک جۆرج بوشى باوکیش له‌ نێوان ساڵانى 1991 هه‌تا 1993 وه‌زیرى دادى بووه‌.