ئه‌ڵمانیا هۆشدارى به‌ئه‌مه‌ریکا ده‌دات سه‌باره‌ت به‌کشانه‌وه‌ى له‌سوریا

شوبات 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ڕاوێژکارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕۆژى شه‌ممه‌ هۆشداریدا به‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا بکشێنه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپ له‌و باره‌یه‌وه‌ لێدوانى دابوو ئه‌مه‌ ده‌بێته‌هۆى په‌ره‌پێدانى هه‌ژمونى ڕوسیا و ئێران له‌وڵاته‌که‌دا.

ئه‌م قسانه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ته‌واوى هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش له‌ ڕووبه‌رێکى زۆر بچوکدا گه‌مارۆدراون که‌ وا دیاره‌ به‌مزوانه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو ده‌برێن.

واپێده‌چێت هه‌ر پاش شکستى ته‌واوه‌تى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش له‌سوریا هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پاشه‌کشێبکه‌ن ئه‌مه‌ش پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ى سه‌رۆک تڕامپ له‌ مانگى 12 ى ساڵى پاردا سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ى 2000 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکایى به‌ڵام واشنتن له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ هاوپه‌یمانه‌کانى رازیبکات به‌ مانه‌وه‌ له‌سوریا دا پاش پاشه‌کشێکردنى خۆی، هاوکات ئه‌نگێلا مێرکڵ هۆشداریدا به‌وه‌ى که‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌هۆى دروستکردنى بۆشاییه‌ک له‌و ناوچه‌یه‌دا.