ترامپ داوا له‌وڵاتانى ئه‌ورووپا ده‌کات گیراوانى داعش وه‌ربگرن و دادگاییان بکه‌ن

شوبات 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا داوا له‌ وڵاتانى ئه‌ورووپایى ده‌کات تا ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش که‌ ده‌ستگیر کراون وه‌ریان بگرن و دادگاییان بکه‌ن.

دۆناڵد ترامپ ئێواره‌ى شه‌مه‌ 27ى ڕێبه‌ندان له‌ تویتێکدا نووسی : ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا داوا له‌به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه‌، ئاڵمان و وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌ورووپایى ده‌کات زیاتر له‌ 800 چه‌کدارى داعش که‌ ئێمه‌ له‌ سوریا گرتوومانن وه‌ریانبگرن و دادگاییان بکه‌ن."

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ درێژه‌ى وته‌کانى دا به‌ ده‌ربڕینى ئه‌وه‌ که‌ تاقمى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى خه‌ریکى ڕووخانه‌، نووسیویه‌تى: "جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ ڕێگایه‌کى باش نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناچاربین ئازادیان بکه‌ین."

هه‌روه‌ها ترامپ له‌ تویتێیکى دیکه‌ى دا ده‌ڵێت :"ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش کارتێکردنیان له‌ سه‌ر ئه‌ورووپا هه‌بێت، شوێنێک چاوه‌ڕوانى ده‌کرێت چه‌کداره‌کانى بۆبچن. ئێمه‌ هه‌وڵێکى زۆرمان داوه‌ و خه‌رجێکى زۆرمان کردووه‌. کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ لایه‌نى دیکه‌ش هه‌نگاو بنێین و کارێک که‌ له‌ توانایان دایه‌ ئه‌نجامى بده‌ن. ئێمه‌ دواى سه‌رکه‌وتنى سه‌دا له‌ سه‌د به‌ سه‌ر داعشدا بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌."