Error: No articles to display

ژماره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى ئیندۆنێزیا زیاتر له‌ 7500 که‌سى تێپه‌ڕاند

ئاب 25, 2018

 

ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ى که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، له‌دوورگه‌ى لۆمبۆک رۆژهه‌ڵاتى ئیندۆنێزیاى هه‌ژاندبوو،گه‌یشته‌ 563 که‌س.
 
هارى حیکمه‌ت به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایشى ئیندۆنێزیا  رایگه‌یاند که‌ ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ ئاکامى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ى که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، دوورگه‌ى لۆمبۆک رۆژهه‌ڵاتى ئیندۆنێزیاى هه‌ژاندبوو، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 563 که‌س به‌رزبۆوه‌.
 
ووتیشى زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار که‌س به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ برینداربوون.
 
له‌ 5ى ئابى 2018 ، زنجیره‌یه‌ک بومه‌له‌رزه‌ به‌ گوڕه‌کانى 7  و 6.3 و 6.9 پله‌ى رێخته‌ر یه‌ک له‌دواى یه‌ک دوورگه‌ى لۆمبۆک رۆژهه‌ڵاتى ئیندۆنێزیاى هه‌ژاندبوو نزیکه‌ى 8 هه‌زار که‌س بونه‌ قوربانى 
 
له‌ئێستاشدا کاره‌کانى گه‌ڕان و رزگارکردن تاکو ئێستا به‌رده‌وامه‌ و لایه‌نه‌کان نیگه‌رانن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى قوربانیان.