دانوستاندنی ئه‌مریكا و چین نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

شوبات 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەهۆی گەشبینیەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و هەر بەرمیلێكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
رۆژی سێشەممە 19ی شوبات كۆشكی سپی رایگەیاند له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی چین سەردانی واشنتۆن دەكات و گەڕێكی دیكەی دانوستانی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا سازدەكرێت.
هەورەها بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینیەكان لەبارەی كەمبونەوەی خستنەڕوی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەكان لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵداش