مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

عێراق و میسر باس له‌ كه‌رتی نه‌وت ده‌كه‌ن

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24ی شوبات د.به‌رهه‌م ساڵح ، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فبدراڵ و عه‌بدول فه‌تاح ، سیسی سه‌رۆکی میسر کۆبوونه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای تاتوێکردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کانی نێوان عیراق و میسر، باس له‌ پێویستی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و وه‌به‌هێنانیش کرا به‌ جۆرێک که‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عیراق ره‌چاو بکرێت.

نوسینكه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌قی دیداره‌كه‌ی تایبه‌ت ناردووه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێداهاتووه‌ له ‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له ‌په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عیراق و میسر کرا و ته‌ئکید له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ کرایه‌وه‌. 

هه‌ر له‌ دیداره‌دا چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و چالاکی بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره‌كانی ئابووری و نه‌وت و كه‌رتی ووزه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا، له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ زامنکردنی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عیراق کرایه‌وه‌.