به‌ڕیتانیا: ده‌مانه‌وێت وه‌کو باشترین هاوڕێى یه‌کێتى ئه‌وروپا بمێنینه‌وه‌ دواى جیابوونه‌وه‌که‌

ئازار 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕیتانیا جێرێمى هه‌نت وتى مێژوو خراپ له‌سه‌ر به‌ڕیتانیا و یه‌کێتى ئه‌وروپا ده‌نوسێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڕێوه‌بردنى جیابوونه‌وه‌ى به‌ڕیتانیا له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا به‌خراپى به‌ڕێوه‌بچێت. وتیشى ده‌مانه‌وێت وه‌کو باشترین هاوڕێى یه‌کێتییه‌که‌ بمێنینه‌وه‌.

وابڕیاره‌ به‌ڕیتانیا له‌ 29 ى ئه‌م مانگه‌دا له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا جیاببێته‌وه‌، به‌ڵام نوێنه‌رانى په‌رله‌مانى به‌ڕیتانیا ڕێکه‌وتنه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ڕیتانیا تێریزا مه‌یان ڕه‌ت کرده‌وه‌. مه‌ى ئێستا هه‌وڵده‌دات گۆڕانکارى بکات له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌دا پێش ئه‌وه‌ى بیخاته‌ به‌رده‌م ده‌نگدانى دووه‌مى په‌رله‌مانى به‌ڕیتانیاوه‌.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕیتانیا جێرێمى هه‌نت به‌ ڕادیۆى بى بى سى به‌ڕیتانى وت " ده‌مانه‌وێت وه‌کو باشترین هاوڕێى یه‌کێتى ئه‌وروپا بمێنینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ به‌شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند بکرێت که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانمان بۆ ساڵانى داهاتوو ژه‌هراوى نه‌کات."

وتیشى له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دواییدا پێشڕه‌وییه‌ک کراوه‌ و وتى " ده‌بێت کارى زیاتر بکرێت، ده‌کرێت بگه‌ین به‌ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که‌."

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا