جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف: هیچ فشارێک له‌سه‌ر سوپاى ئه‌مه‌ریکا نیه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سوریادا

ئازار 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رکرده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وتى هیچ فشارێکى له‌سه‌ر نیه‌ بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا، ئه‌مه‌ش دواى بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ى زۆربه‌ى هێزه‌کانیان له‌ سوریادا.

جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ له‌ دانیشتنێکى لیژنه‌ى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى ئه‌مه‌ریکادا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وتى " ئه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى کشانه‌وه‌که‌ دیاریده‌کات ئه‌رکه‌ نموونه‌ییه‌که‌مانه‌ له‌ شکست پێهێنانى ڕێکخراوى داعشدا، سه‌نگمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌. ئێمه‌ دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ له‌وه‌ى هێزه‌کانمان بپارێزین و به‌شێوه‌یه‌ک نه‌کشێینه‌وه‌ که‌ مه‌ترسییه‌کان زیاتر بکات له‌سه‌ هێزه‌کانمان."

وتیشى " له‌ ئێستادا هیچ فشارێکم له‌سه‌ر نیه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سوریا له‌ ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا."

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا