Error: No articles to display

قه‌یرانی كه‌می نان به‌رۆكی سودانی گرتووه‌

ئاب 27, 2018

 

که‌می نان له‌ خه‌رتومی پایته‌ختی سودان دروستبووه‌، هاوڵاتیان پێویستیان به‌ نانه‌ بۆ وه‌ده‌خستنی نان زیاتر له‌ دوو کاتژمێر چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌.
 
هاوڵاتیان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن له‌ ژێر گه‌رمای خۆردا بۆ به‌ ده‌ستهێنانی نان له‌ باکوری خه‌رتوم.
 
خاون کۆگایه‌كی ئارد ڕایگه‌یاند به‌شی ته‌واوه‌تی ئاردمان نادرێتێ و له‌ ده‌ ڕۆژی پێش جه‌ژنی قوربان له‌ 50% ئاردمان پێداراوه‌ و رۆژانه‌ چاوه‌ڕوانی به‌هه‌رمی ئارد ده‌که‌ین. 
 
به‌کارهێنانی گه‌نم له‌ ساڵێکدا له‌ سۆدان به‌ پێی سه‌رژمێرێه‌کی فه‌رمی له‌ ساڵێکدا دوو ملیۆن و نیو ته‌نه‌ ، به‌ڵام ته‌نها 800هه‌زار ته‌ن گه‌نم به‌هه‌م ده‌هێنرێت.
 
ئابووری سودان به‌رزبونه‌وه‌ی ته‌زخومی به‌رده‌وام به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌ هۆی گه‌مارۆی ئابووریه‌وه‌ له‌ مانگی ته‌موزی ڕابردووه‌ له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه..