کوژراوانى هیرشه‌که‌ى نیوزله‌نداگه‌یسته‌ نزیکه‌ى 50 که‌س

ئازار 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ژماره‌ى کوژراوانى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ى سه‌ر دوو مزگه‌وتى نیوزله‌ندا گه‌یشته‌ 49 که‌س

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیس نیوزله‌ندا مایک بوش رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى هێرش بۆسه‌ر دوو مزگه‌وتى شارى کرایستچه‌رچ-ى دوورگه‌ى باشوور له‌کاتى نوێژى هه‌ینیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ بۆ 49 که‌س به‌رزبوونه‌ته‌وه‌.

بوش رایگه‌یاند که‌ که‌سێک به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌که‌ که‌ ته‌مه‌نى له‌ 20 ساڵیدایه‌ سبه‌ینێ ده‌برێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى نیوزله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ له‌ ئۆتۆمبێلێکدا دوو بۆمبى ده‌ستکردیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ و یه‌کێک له‌ بۆمبه‌کان پوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌.