یه‌کێتیى ئه‌ورووپا: "هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاکان وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ هێرش کرابێته‌ سه‌ر هه‌موومان".

ئازار 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


نوێنه‌رى باڵاى سیاسه‌تى ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، فێدێریکا مۆگێرینی: "سه‌ره‌خۆشى له‌ که‌سوکارى ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه‌ ده‌که‌ین. هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاکان وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ هێرش کرابێته‌ سه‌ر هه‌موومان".

یه‌کێتیى ئه‌ورووپا ئاشکرایکرد سه‌ره‌خۆشى له‌ که‌سوکارى ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه‌ ده‌که‌ن و رایگه‌یاند: "هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاکان وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ هێرش کرابێته‌ سه‌ر هه‌موومان".

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا له‌وباره‌یه‌وه‌، نوێنه‌رى باڵاى سیاسه‌تى ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، فێدێریکا مۆگێرینی، رایگه‌یاند: "سه‌ره‌خۆشى له‌ که‌سوکارى ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه‌ ده‌که‌ین. هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاکان وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ هێرش کرابێته‌ سه‌ر هه‌موومان".

هاوکات سه‌رۆکى کۆنسه‌ى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، دۆناڵد تۆسک له‌ رێگه‌ى هه‌ژمارى خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "هێرشه‌ ناپاکانه‌که‌ى کرایستچه‌رچ هه‌رگیز زیان به‌ هه‌ڵوێستى میانڕه‌وانه‌ و له‌خۆبورده‌یى نیوزله‌ندا ناگه‌یه‌نێت".

لاى خۆیشییه‌وه‌ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ تایانی، له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ى که‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانى نیوزله‌نداوه‌ دێن، مرۆڤ زمانى گۆ ناکات. نه‌ژادپه‌رستیی، رق و کینه‌ و شێتیی، ئه‌و بێتاوانانه‌ى کرده‌ ئامانج که‌ له‌ مزگه‌وتدا په‌رستشیان ده‌کرد".