ترامپ سه‌ره‌خۆشى له‌خه‌ڵکى نیوزیلاند ده‌کات

ئازار 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پـرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى خه‌ڵکى نیوزیلاند کرد له‌ پاش ئه‌و هێرشه‌ تێرۆرستیـیه‌ى کرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وتى ئه‌و وڵاته‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نى که‌م 49 که‌س کوژران.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ى نووسی" ماته‌مینى قوڵى خۆم بۆ خه‌ڵکى نیوزیلاند ده‌رده‌بڕم و هیواى ئه‌وپه‌ڕى باشیتان بۆ ده‌خوازم له‌ پاش ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیـیه‌ى له‌ مزگه‌وته‌کاندا کران. 49 که‌سى بێ گوناح به‌بێ هۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و له‌گه‌ڵیدا زۆرێکیش به‌ قورسى برینداربوون. ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ پاڵ نیوزیلاند ده‌بێت بۆ هه‌موو شتێک له‌ تواناماندا بێت. یه‌زدان هه‌موو لایه‌ک بپارێزیت."