Error: No articles to display

ماکرۆن : ده‌بێت ئه‌وروپا وازبێنێت له‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌مه‌ریکا

ئاب 27, 2018
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى ئابى 2018 ن ئیمانوئێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ووتى ئه‌و پێشنیارێک پێشکه‌ش به‌ یه‌کێتیى ئه‌وروپا ده‌کات بۆ پته‌وکردنى ئاسایشى و ده‌ڵێت ده‌بێت یه‌کێتى ئه‌وروپا وازبێنێت له‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌مه‌ریکا.
 
ئه‌و له‌ وتارێکدا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى کارنامه‌ى دیپلۆماسى وتى ئه‌وروپا ده‌بێت ئیتر بۆ ئاسایشى پشت به‌ ئه‌مه‌ریکا نه‌به‌ستێت و وتیشى پێشنیاره‌کانى له‌ مانگانى داهاتوودا ئاشکرا ده‌کرێت.
 
ماکرۆن قسه‌کانى له‌ به‌رامبه‌ر نزیکه‌ى 250 دیپلۆمات و یاسادانه‌ر و شاره‌زایانى نێۆنه‌ته‌وه‌یى پێشکه‌ش کرد که‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ پشووى هاوینى کۆبوبونه‌وه‌.
 
ووتیشى : ده‌مانه‌وێت پێداچوونه‌وه‌یه‌کى گشتى به‌ ئاسایشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوکاره‌ ئه‌وروپاییه‌کانمان بکه‌ین به‌ ڕووسیاشه‌وه‌.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا