سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا به‌شداری له‌ مه‌راسیمی به‌ خاك سپاردنی ته‌رمی موسوڵمانی وڵانه‌كه‌ی كرد

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ هه‌ینی 22ی ئازار جاسیدا ئاردیرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نویزله‌ندا به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی به‌ خاكسپاردنی ته‌رمی قوربانیانی دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایست چیرچ كرد.

هه‌ینی ڕابردوو له‌لایه‌ن توندڕه‌وێك به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئوستورالی هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت به‌ هۆیه‌ زیاتر 45 نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ستدا و 50ی دیكه‌ش بریندربوون.