له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان رۆژێك كرایه‌ پشوو

ئازار 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی رایگه‌یاند ڕۆژی 2ی نیسان پشوو ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگانی حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هید كردنی ئیمام كازم.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تائیستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ ئاخۆ هاوشێوه‌ی عێراق رۆژی 2ی نیسان له‌ هه‌رێمیش ده‌كرێته‌ پشوو؟