نرخى نه‌وت دابه‌زى

نیسان 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمڕۆ هه‌ینى 5ى نیسان نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٢٥ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٢ دۆلار و یانزده‌ سەنتە.
دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک گه‌شته‌ زیاتر له‌ ٨٠ دۆلار.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 26 سەنت هاتەخوارەوە به‌ به‌راورد به‌ نرخی پێشوی و بەوەش بو بە (69.25) دۆلار و بست و پێنج سەنت، ئه‌مه‌ لەکاتێکدا دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەشته‌ زیاتر له‌70 دۆلار.