دۆخى په‌نابه‌رانى عێراق له‌ مه‌ترسیدایه‌

نیسان 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
زیاتر لە 19 هەزار پەنابەری عیراقی لە کامپەکانی پەنابەران و بەشێک لە دورگەکانی یۆناندان و لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نالەبارترین شوێنی پەنابەران کامپی سالۆنی یۆنانە، کە زۆربەی پەنابەران لەو کامپە لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا ژیان دەگوزەرێنن.
ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئەو پەنابەرە عیراقییانە فشارێکی زۆریان بۆ هاتووە و بارودۆخیان جێگیر نییە، بە تایبەت لە کامپ و شوێنی زۆر خراپدا ژیان بەسەر دەبەن و دەیانەوێت جارێکی تر ئەو دەروازە سنورییە بەرەو ئەوروپا بشکێنن
وتیشى دەسەڵاتدارانی یۆنان رێگری دەکەن لەوەی ئەو پەنابەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، دەوڵەتانی ئەوروپاش هەوڵەکانی خۆیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی رێگە نەدەن پەنابەران بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە وڵاتەکانیان.