Error: No articles to display

ئه‌مه‌ریکا ڕازى بوو به‌به‌شداریکردن له‌ دانوستانه‌کانى جنێڤ ده‌رباره‌ى سوریا

ئاب 28, 2018
به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا وتى ئه‌مه‌ریکا به‌شدارى ده‌کات له‌و دانوستانانه‌ى که‌ مانگى داهاتوو به‌ سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوورى نوێى سوریا.
 
به‌رپرسه‌که‌ وتی :" ئه‌مه‌ریکا ڕازى بووه‌ به‌ داواکه‌ى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا ستافان دى میستۆرا بۆ به‌شداریکردن له‌ دانوستانه‌کان له‌ جنێڤ."
 
وتیشى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا جه‌یمس جێفرى و نوێنه‌رى تایبه‌تى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئه‌مه‌ریکا جۆیڵ ڕیبۆن نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن له‌ دانوستانه‌کاندا.
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتى هه‌ریه‌ک له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕیتانیا و فه‌ڕه‌نسا و سعودیه‌ و ئه‌ڵمانیا و ئه‌رده‌ن و میسر به‌شدارى له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن.