نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبویه‌وه‌

نیسان 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 6ى نیسان نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووى له‌ به‌رزبونه‌وه‌ کرد به‌ به‌راورد به‌ نرخى پێشوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 98 سەنت زیادیکردوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 94 سەنت زیادیکرد.
ئه‌مڕۆ نه‌وتى خاو نرخێکى نوێى تۆمارکردوه‌، که‌ به‌هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر زیادبوونى داواکارى له‌سه‌ر نه‌وت و پێشبینیه‌کان بۆ که‌مبونه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ لیبیاوه‌ به‌ هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ ناخۆیانه‌ى که‌ ئه‌و وڵاته‌ تێکه‌وتووه‌ نرخى به‌رمیلێک نه‌وت گه‌شته‌ ‌‌ زیاتر له‌ 70 دۆلار هه‌روه‌ها به‌رمیلێک خاوى ته‌کساس به‌ 63 دۆلار و 27 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.