راپۆرتێکى نهێنی"به‌کارهێنانى چه‌کى فه‌ره‌نسایی" له‌ شه‌ڕى یه‌مه‌ندا پشتڕاست ده‌کات

نیسان 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئاژانسى هه‌واڵه‌کانى فرانس پرێس ده‌ڵیت ؛ به‌ پێى زانیارییه‌کى نهێنى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن میدیاى فه‌رنساوه‌ ئاشکارکراوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌نگۆکانى پێشوى حکومه‌تى فه‌ره‌نساوه‌یه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات چه‌کى دروستکراوى فه‌ره‌نسایى له‌ جه‌نگى یه‌مه‌ندا له‌لایه‌ن ئیمارات و شانشینى سعودییه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێن.

زانیاریه‌که‌ سه‌رچاوه‌که‌ى ئاژانسى هه‌واڵگرى له‌شکرى فه‌ره‌نسایه‌ و له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کى میدیاى لێکۆڵینه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئاشکرا کراوه‌ ، گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که‌ شانشینه‌کانى یه‌کگرتوى عه‌ره‌بى و سعودیه‌ چه‌کى فه‌رنساییان له‌ دژى سه‌رهه‌ڵداوانى حوپى له‌ جه‌نگى یه‌مه‌ندا به‌کارهێناوه‌ ، هه‌ر له‌ توپخانه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا ده‌گاته‌ که‌شتى جه‌نگى و هه‌تادوایی.

ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ ژێر فشارى گروپه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤدا له‌ فه‌ره‌نسا په‌یه‌وه‌ست به‌ فرۆشتنى چه‌ک ، حکومه‌تى پاریس هه‌میشه‌ پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌ که‌ چه‌کى فه‌ره‌نسایى ته‌نها له‌ حاڵه‌تى به‌رگریکردندا له‌ یه‌مه‌ن به‌کار ده‌هێنرێن و به‌ مه‌به‌ستى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ن که‌ حوپییه‌کان ده‌یان که‌ن.

فه‌ره‌نسا سێهه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتى جیهانه‌ بۆ هه‌نارده‌کردنى چه‌کو فرۆشتنی. فه‌ره‌نسا سعودیه‌ و ئیمارات به‌ کڕیارانى سه‌ره‌کى خۆى داده‌نێت له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و هه‌ر دوو وڵاتى ئاماژه‌ پێکراو گه‌وره‌ترین بازاڕى کڕینى چه‌ک بوون له‌ ساڵى 2017 دا.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا