له‌پاریس کڵێسایه‌ک ئاگرده‌گرێت

نیسان 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ کڵێساى نۆتردامى مێژوویى له‌شارى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا ئاگر که‌وتوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیانى مادى به‌کڵێساکه‌ گه‌یشتووه‌ .

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پاریسه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ له‌و به‌شه‌ى که‌ نۆژه‌ن ده‌کرایه‌وه‌ له‌ کڵێساى نۆتردامى مێژوویى که‌ له‌سه‌رى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ مێژووییانه‌ دێت که‌ له‌ ئه‌ورووپا گه‌شتیاران سه‌ردانى ده‌که‌ن، ئاگر که‌وتووه‌ته‌وه‌ و ته‌واوى بنمیچى کڵێساکه‌ داڕماوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا داوا کراوه‌ به‌هۆى ئاگره‌که‌وه‌ هاووڵاتییان له‌ کڵێساکه‌ دووربکه‌ونه‌وه‌.

تیمه‌کانى ئاگرکوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌که‌ و ده‌ستیان به‌ کاره‌کانى کوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ کردووه‌.

داواکارى گشتیى پاریس ده‌ستى به‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ کردووه‌.

سه‌رکۆمارى فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماکرۆن گوتاره‌که‌ى که‌ بڕیاربوو سه‌باره‌ت به‌ داواکاریى ئێله‌ک زه‌رده‌کان پێشکه‌شى بکات هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌و شوێنى رووداوه‌که‌ به‌ڕێکه‌وتووه‌.

ئیمانوێل ماکرۆن له‌ په‌یامێکدا که‌ له‌ رێگه‌ى تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "نۆتردام ئاگرى گرتووه‌. سه‌رجه‌م وڵات له‌ هه‌ستێکى قووڵدایه‌. هه‌ست و هۆشم له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌کان و جیهانى کاسۆلیکیدایه‌. هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م هاووڵاتییانمان منیش ئه‌م ئێواره‌یه‌ دڵته‌نگم به‌ سووتانى ئه‌م شوێنه‌واره‌مان".

 

 

ئانادۆڵ