پۆتین و كیم پرسی ئه‌تۆمی كۆریای باكور تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیسان 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 25ی نیسان هەریەك لە ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی روسیا و كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور لە شاری ڤلادیڤوستوكی رۆژهەڵاتی روسیا كۆبونەوەی لوتكەیان ئەنجامدا.
له‌ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان پۆتین و كیم گفتوگۆكرا  لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە ،لەوباریەوە پوتین ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو گفتوگۆیەكی پڕ لە مانامان ئەنجامدا.   

وتیشی هەردولا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی كۆریای باكور گفتوگۆمان كردووه‌ و باسیشمان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆریای باكور و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردووه‌. 
پوتین هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هیچ بەدیلێكی تر بۆ چارەسەری كێشەی ئەتۆمی كۆریای باكور نییه‌ جگە لە رێگای ئاشتیانە.