جارێکى تر ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى ده‌رکه‌وته‌وه‌

نیسان 29, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


داعش ڤیدیۆیه‌کى 18 خوله‌کى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌عێراق و شام بڵاوکرده‌وه‌ که‌تیایدا به‌غدادى به‌یعه‌ت له‌ جیهادییه‌کانى مالی، بۆرکینافاسۆ و ئه‌فغانستان قبوڵده‌کات".

ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى ده‌ڵێت: هێرشه‌کانى سریلانکا تۆڵه‌کردنه‌وه‌ بوون بۆ شه‌ڕى باغۆز و ده‌شڵێت شه‌ڕى ئه‌مڕۆى "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى شه‌ڕى مان و نه‌مانه‌".

به‌غدادى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ چه‌کدارانى له‌ سرت (لیبیا)، موسڵ، ره‌ققه‌ و باغۆز خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌ و تاوه‌کو دواساته‌کانى ژیانیان شه‌ڕیان کردووه‌.

له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌که‌دا ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى به‌کێشى زۆره‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت و قسه‌ بۆ ژماره‌یه‌ک ده‌مامک پۆش ده‌کات و ده‌ڵێت "شه‌ڕى ئیسلام له‌ دژى خاچپه‌رستان شه‌ڕێکى درێژه‌، شه‌ڕى باغۆز کۆتاییهات".

ده‌شڵێت "برایانمان 92 هێرشیان له‌ 8 وڵاتى جیهان ئه‌نجامداوه‌". داواشده‌کات هێرشبکه‌نه‌ سه‌ر "خاچپه‌رسته‌کان به‌تایبه‌تى فه‌ره‌نسییه‌کان". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "خودا جیهادى فه‌رز کردووه‌ به‌ڵام په‌یمانى سه‌رکه‌وتنى پێنه‌داوین".