فه‌ره‌نسا 60 کۆچبه‌ر له‌ دوورگه‌یه‌کى ئه‌و ووڵاته‌وه‌ دیپۆرت ده‌کاته‌وه‌

ئایار 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه‌ فه‌ره‌نسا 60 کۆچبه‌رى نایاسایى له‌ دوورگه‌ى ڕییونیه‌نى ناو زه‌ریاى هیندییه‌وه‌ که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نسادایه‌ به‌ فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌ت، دیپۆرتى سریلانکا کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ پێشتر به‌ به‌له‌مێکى قاچاخى ڕاوه‌ماسى و به‌درێژایى گه‌شتێکى چوار هه‌زار کیلۆمه‌ترى له‌گه‌ڵ چه‌ندین کۆچبه‌رى تردا ڕوویان له‌و دوورگه‌یه‌ کردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کانى ئه‌و ئاژانسه‌، هه‌ر یه‌کێک له‌و کۆچبه‌رانه‌ نزیکه‌ى دوو بۆ پێنج هه‌زار یۆرۆیان داوه‌ به‌ قاچاخچییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى بیانگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌.

له‌ناو ئه‌و به‌له‌مه‌شدا، سێ که‌سى به‌ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسى هه‌بوون که‌ ڕێبه‌رى گه‌شته‌که‌یان کردووه‌ که‌ له‌پاش ده‌ستگیرکردنیان، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا دادگایى ده‌کرێن.

به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌و دوورگه‌یه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ به‌ ئاشکرایى به‌شێک بوون له‌ تۆڕێکى کۆچکردنى نایاسایى.